• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات .

عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پرۆژەی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو و پرسە گرنگەکانی سێکتەری کۆمەڵایەتی ، شاندێک دەنێرێتە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی سێشەممە ،11ـی تشرینی یەکەمی 2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێز شاسوار صدیق، بەرپرسی پڕۆژەی یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان ، پێشوازی کرد لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە لە 5 پارێزگای باشورو ناوەڕاستی عێراق و تیمێکی ڕێکخراوی (UNFPA) ،کە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ناوبراو و سود وەرگرتن لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت لە 5 پارێزگای عێراق ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو بکرێتەوە .

پاش بەخێرهاتنی شاندی میوان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە وتەیەکدا پوختەیەکی دەربارەی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو ،ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هاوکاری کردنی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تواناکانی پیشاندا تا هاوڵاتیانی عێراق لەو پڕۆژەیە سودمەند بن.

پاشان لە لایەن ئامادەبوان ڕاو پێشنیاری جیاواز گەڵاڵە کراو بڕیاردرا هەماهەنگی تەواو هەبێت بۆ زیاتر برەودان بە پرسی ژنان و ئامادەبوان سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیان کرد بۆ ڕونکردنەوەو ڕێنمایەکانی و دواتر شاندی میوان سەردانی ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانیان کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە.


12/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.