بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بەسەر کردەوە.
لە داهاتویەکی نزیکدا بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بۆ ئەو ئافرەتانە دەکرێتەوە کە بێلانەن و نەخۆشی دەرونیان هەیە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمـی2022 ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ، خاتوو نوخشە ڕەسول ، بەڕێوەبەری کارگێڕی ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، تریفە عەلی، بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو، ماف ناس هێمن محمد ، نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی گەڕەکیطاصلوجە بەسەردەکەنەوەو لەلایەن بەڕێز دڵشاد یاسین،بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆ کردن بوو دەربارەی کردنەوەی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بۆ ئەو ئافرەتانەی کەلە ئێستادا بێ لانەن نەخۆشی دەروونیان هەیەو و لە شەقام و کۆڵانەکاندان پێویستیان بە جێگا مانەوە و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی هەیە .
ئەوەی شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردودا بەهەوڵی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی توانرا 20 کارمەند بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین بکرێت و بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا لە بەڕووی سودمەنداندا بکرێتەوە.
نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی، سۆزێكە بۆ ئەو بەخشراوانەی تووشی گرفتی دەرونی بوونەتەوە، لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەر و خزمەتێكی بەرچاوی ئەو كەسانە دەكرێت كە سەردانی دەكەن و چارەسەری پێویستی پزیشكی و دەروونیان بۆ دەكرێت.
|