• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شاری سەید صادق بەسەردەکەنەوە .

ئەمڕۆ ،سێشەممە، 4ـی تشرینـی یەکەمـی2022، له‌ میانه‌ی‌ سەردانێکدا ،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەڕێزان ، ئاراس ناصر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان ، ئدریس عزیز ئەحمەد ، بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستنی منداڵانی سەیدصادق، قەزای (سەید صادق)یــان بەسەرکردەوە.

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی قائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ بازیانیان كردو له‌لایه‌ن بەڕێز دیاری ڕەفیق ، قائمقامی‌ قه‌زاكه‌وه‌ پێشوازیكران ، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ گرفتەکانی منداڵانی شارەکەو كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌ کۆمەڵایەتیەکان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ قائمقامی‌ سەیدصادق كرد كه‌ دڵسۆازنه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كارده‌كات‌و خه‌مخۆری‌ هاوڵاتیان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ پێشوازی‌‌و میوندارییه‌كه‌یانی‌ كرد.

دواتر شاندەکە بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی خانەوادەی یەکێک لە قوربانیانی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی کرد کە لەڕوداوی هاتووچۆدا گیانیان سپارد.

پاشان شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی کۆلێجی سەید صادقیان کرد لەلایەن بەڕێز د.دڵشاد عەبدالکریم ،ڕاگری کۆلێج پێشوازی کران ، لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی ڕادەست کردنی بینای کۆلێجی سەید صادق کرا بە سەنتەری پاراسنی منداڵانی سەید صادق تا خزمەت بە منداڵانی شارەکە لە ڕێی چالاکی پەروەردەیی و تەرفیهی بکرێت کە لە بنەڕەتدا موڵکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیە .

دواتر شاندەکە سه‌ردانی‌ دایەنگەی میەلیکی ناحکومی كردو لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دایەنگەوە پێشوازی کران، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ دایەنگەکە كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئەرکەکانیان بەجێ دەهێنن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان کە گرنگی‌ زیاتر به‌ ژیانی‌ منداڵان بده‌ن وپاشان بەش و هۆبە جیاجیاکانی بەسەر کردەوە.


04/10/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.