بەمەبستی برەو دان بە ئاست و توانای مامۆستایان و کارمەندانیان وۆرکشۆپێک بۆ پەیمانگاکانی( هاناو ئاوات) بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەک شەممە، 2ـی تشرینی یەکەمـی2022، بە سەرپەرشتی بەڕێز هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و لەژێر ناوی چۆنیەتی ناساندنی توشبوانی (داون سەندروم ) وۆرک شۆپێک بۆ کارمەندان و مامۆستایانی هەردوو پەیمانگەی (هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان ، ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک) بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز د. زانا عەزیز مامۆستای زانکۆ ، پێشکەش کراو تیایدا پێناسە و جۆرەکانی و چۆنیەتی مامەڵە کردن و ڕاهێنانی تایبەت بە توشبوانی داون ڕونکرایەوە و ئامادەبوان توانای پێویستیان لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە وەرگرت.
بههۆی گرنگی ناوهڕۆكو تهوهری سیمنیارهکەوه، ئامادەبوان دهستخۆشیان له د.زانا عەزیز و سەرپەرشتیاران كرد كه ههستاون به ئهنجامدانی وۆرک شۆپەکە.
لە کۆتایی وۆیک شۆپەکەدا، دەرفەت درا بە ئامادەبووان، بە سەرنج و پێشنیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر و فراوانتر کرد.
|