• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی (بەرزایەکانی سلێمانی) ناحکومی بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، 1ـی ئەیلولــی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی،خاتوو حەلیمە فەتاح ،لێپرسراوی بەشی دایەنگەکان، دایه‌نگه‌ی‌ (بەرزایەکانی سلێمانی) ناحكومی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌، هۆبه‌و به‌ش‌و یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ژیانی‌ منداڵه‌كان‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كای‌ مانه‌وه‌و په‌روه‌ده‌و خزمه‌ته‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ بینی‌‌و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست له‌باره‌ی‌ کارو چالاکی و کارەکانی دایه‌نگه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو و پاشان.

پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ به‌ ئاستێكی‌ زۆر باش خزمه‌تی‌ منداڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانی‌ منداڵان له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن باشتر‌و زیاتر گرنگی‌ به‌ كارو پیشه‌كه‌یان بده‌ن‌و ئاستی‌ ستافه‌كانیان به‌رزكه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵه‌كان له‌ ڕووكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌رزتربكه‌نه‌وه‌.

دایه‌نگه‌ی‌(بەرزایەکانی سلێمانی) دایه‌نگه‌یه‌كی‌ ناحكومییه‌‌و له‌ ئاستی‌ گروپی‌ (A) دایە بە پێی‌ پێوه‌ره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌ به‌ ئاستێكی‌ زۆر باش ئه‌ژمارده‌كرێت‌و شوێنه‌كه‌شی‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو پڕۆژەی بەرزایەکانی سلێمانی.

به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و گرنگیپێدانه‌ی‌ كه‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان شوێنێكی‌ شایسته‌ن بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراو جۆره‌وه‌ چاودێری‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌رنامه‌‌و چالاوكییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت بۆ هێنانه‌دی‌ ئه‌وئامانجە


01/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.