بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگەو سەنتەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی ئـــابـی2022، م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە ئامادەبوونی بەڕێزان، سۆران سەعید ، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان عوسمان حەمەکەریم، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشناییو مەریوان لەتیف، بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایانو نازەنین عەلی، بەڕێوەبەری پەیمانگای هاناو بەهار عەبدوڕەحیم، بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوا بۆ نابیستانو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک، کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە بۆنەی نزیک بونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئامانجەکانی کاری پەیمانگاکانی وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە، هەروەک جەختی کردەوە لەوەی پێویستە هەموو توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ژمارەیەک منداڵی زیاتر لە پەیمانگاکان سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی ئەدای پەیمانگاو ڕێکخستنی زیاتریان لە ڕووی کارگێڕیو پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی.
دواتر بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، تیشکی خستە سەر دەوامی مامۆستاو کارمەندان کە پێویستە پەیمانگاو سەنتەرەکان ڕۆژانە پابەند بن بە کارەکانیان ، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی توانای پەیمانگاو سەنتەرەکان، هەربۆیە ئامادەبووانی ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی پلانی سەرخستنی ئەو بەرنامەو شێوازی کارکردنە، لەکاتی بوونی ڕێگری کرداریو کێشەی دارایی، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە پلانو بەرنامەکەیدا دەچێتەوە.
هەروەها سەنتەرو پەیمانگاکانی ڕاسپارد کە بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵ پێکەوە ئامادەکاری بکەن بۆ ڤیستیڤاڵێکی گەورە.لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرەکان بیروڕای خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای دەربڕینی ئامادەیی بۆ جێ بەجێکردنی فەرمانو ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی پەیمانگاو سەنتەرەکان دەبێتەوە لەکاتی دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری بۆ منداڵ و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە .
|