• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە مەراسیمێکی تایبەتدا پڕۆژەی "پێگەیاندنی وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ نابیستان" ڕاگەیەندرا

پاش ڕێکەوتنی هەریەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO ، بە هاوکار بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،کونسوڵی ئەڵمانیا ،ڕۆژی سێشەممە،31ـی ئـــابـی2022، بەئامادەبونی بەڕێزان، م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون، ژمارەیەکی بەرچاو لەنوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دامودەزگا حکومیەکان و نوێنەری کۆمپانیاکان. لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO ،پڕۆژەی"پێگەیاندنی وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ نابیستان" ڕاگەیەند.

ئامانج لە ڕێکخستنی مەراسیمەکە ناساندنی ئامانجە بنەڕەتیەکانی پڕۆژە و بەشداربوانی خولی زمانی ئاماژە بوو بەئامادەبوان. لەمیانەی مەراسیمەکەدا پارێزگاری سلێمانی بەڕێز" د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر" ڕایگەیاند بە بوونی پڕۆژەی لەم چەشنە و بە خستنەڕووی ھەوڵی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەتوانرێت خزمەتێکی گرنگ پێشکەشی نابیستان بکرێت. پاشان بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی CDO بەڕێز" بەختیار ئەحمەد" باسی لە قۆناغە گرنگەکانی پڕۆژەی ناوبراو کرد لە دروستکردنی زەمینەیەک بۆ برەودان بە کلتوری فێربووینی زمانی ئاماژە و پاڵپشت نابیستان.

هەر لەچوارچێوەی مەراسیمدا پێشانگایەکی کاری دەستی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە. بەخۆشحاڵیەوە، وەک پاڵپشتیەک بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان سەرجەم بەرھەمەکانی کڕیەوە. ئومێدی بەردەوامی بۆ نابیستان خواست لە کارە ھونەریەکانیاندا.

31/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.