كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16ی 10ی 2016، به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسی به‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌وامی ئاسایی كرایه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان‌و بێ نه‌واكان‌و هه‌ژاران‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌دا، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیشیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له نێو دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی‌و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و خزمه‌تكردنی چین‌و توێژی هه‌ژاران‌و بێ نه‌وایاندا دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.
هه‌وره‌ها كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ست به كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی تاوتوێكرد.
|