• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆمەڵەی تالاسیمیا سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ لیژنەی پێناسی نوێی کەمئەندامان ده‌كات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ،21ـی ئـابـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا ،بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچون، هیوا ڕەحمان،ڕاوێژکاری یاسایی، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بە سەرۆکایەتی ،کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵە.


لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی‌ کۆمەڵەی تالاسیمیا، خه‌ڵاتی‌ سوپاس‌و ڕێزلێنانی‌ خۆیان‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزان، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێناسی نوێی کەمئەندامی كرد، له‌ پای‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ئاسانكارییان بۆ هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و ماندوبونیان و سەرکەوتنی پڕۆژەی دروست کردنی ناسنامەی نوێی کەمئەندامی له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ بەڕێوەبەر وئەندامانی کۆمەڵەی تالاسیمیا كرد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردوویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت .

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كارو ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كاندا، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە کێشەکانی توشبوانی نەخۆشی تالاسیمیا و گرفتی کەمی چارەسەرو پێداویستیە پزیشکیەکانی تایبەت بە توشبوانی لە پارێزگای سلێمانی.

21/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.