• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ‌ تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو کۆدەبێتەوە.

م.ئیسماعیل ڕەشید:ئاستی‌ پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ پارێزگای سلێمانی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی‌ زۆر دڵخۆشكه‌ر

ئه‌مرۆ سێشەممە، 9ـی‌ ئـابــی 2022 ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ،پێشوازی کرد لە شاندێکی تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ، حسام حکیم بەرزنجی ەڕێوەبەر لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری ، دڵشاد ناسراو بەڕێوەبەر لە ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستی ، خاتوو تریفە جەلال ، چالاکەوان لە ڕێکخرای کیدۆ ، خاتوو درەخشان حسن و خاتوو لانە دلێر و خاتوو ڕاز ئەنوەر بەڕێوەبەرانی دایەنگەی ئەهلی.

له‌ كوبونه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ لێپرسراوو ئه‌ندامانی تۆڕەکە گفتوگۆی چڕیان كرد له‌سه‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و كێشانەی ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی دایەنگەکان ده‌بێته‌وه‌ و شێوازی‌ چاره‌سه‌ركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان، هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌بوونی هه‌هه‌مانگی‌ به‌رده‌وام كرده‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی‌ گشتیدا.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون بوو به‌ میكانیزمی كاركردنی‌ هه‌ردوولاو دروستكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌کانی دایەنگەکان و چاره‌سه‌ره‌كردنیان له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسا به‌ركاره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان به‌و پێیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بەرپرسە لە هەموو دایەنگەحکومی و ناحکومیەکان ده‌توانن پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هێندێك له‌ كێشه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانی هاووڵاتیان‌و منداڵانی دایەنگە بە گشتی له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا .



09/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.