لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 4 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بریندار دەبن .
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ئـابـی2022، 3 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی کە لە ئەرکێکی فەرمیدا بوون لە کاتی گەڕانەوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ، لەسەر ڕێگای سەرەکی طاصلوجە ـ سلێمانی ، ئۆتۆمبلێکەیان وەرگەڕا و بەڕێزان خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی بەشی دایەنگەکان و سەریاس جەبار ، خاتوو نەسرین بەکر، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێز لوقمان محەمەد شۆفێر لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی، بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دراوە ، برینەکانیان سەخت نیەو لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی دڵگرانی خۆمان بۆ ڕوداوەکە ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان بنێرێت و هیوای چاکبونەوەیان بۆ دەخوازین .
|