• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنه‌كان به‌رده‌وامن‌و كارمه‌ندانی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كان جێ‌ به‌جێده‌كه‌ن


زیاتر له‌ دوو مانگه‌ كاری‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رله‌نوێ‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه‌‌و لیژنه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زۆر به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانیان جێ‌ به‌جێده‌كه‌ن، له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ كاره‌كانیش له‌ سنوری‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید هه‌تا ئێشتا زیاتر له‌ 26 هه‌زار فۆرم پڕكراوه‌ته‌وه‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌می‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ ماون كه‌ فۆرمیان بۆ پڕبكرێته‌وه‌. 

پرۆسه‌ی‌ سه‌ر له‌نوێ‌ تۆماركردنه‌وه‌و پشكینه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران جێ‌ به‌جێده‌كرێت‌و پێویسته‌ كاره‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ به‌ڕێوه‌بچن، تا هاووڵاتیانی‌ ناشایسته‌ له‌شایسته‌ جیا بكرێنه‌وه‌‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مووچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ دوو قۆناغه‌وه‌، قۆناغی‌ یه‌كه‌م پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌بێت‌و قۆناغی‌ دووه‌میش له‌لایه‌ن لیژنه‌ پزیشكییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ جێ‌ به‌جێده‌كرێت، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لیژنه‌كانی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تا ئێستا نزیكه‌ی‌ (85% له‌ سه‌دا هه‌شتاو پێنج)ی‌ كاره‌كان ته‌واو بوون، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌كاته‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ 27000 فۆرم له‌ كۆی‌ نزیكه‌ی‌ 37 هه‌زار فۆرم، له‌و رێژه‌یه‌ش پێ‌ ناچێت هێندێك له‌وانه‌ له‌ ژیاندا مابن تا فۆرمیان بۆ پڕبكرێته‌وه‌ هێندێ له‌وانه‌ش هه‌ر ئاماده‌نین بێنه‌ به‌رده‌م لیژنه‌كان چونكه‌ له‌ بنه‌مادا شایسته‌نین، ئه‌وه‌شی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا ته‌نها نزیكه‌ی‌ 3500 سێ‌ هه‌زار‌و پێنج سه‌د كه‌س بینراون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر كه‌مه‌ به‌ به‌راورد به‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پیداویستی‌ تایبه‌ت‌و كه‌می‌ كاتی‌ ماوه‌ له‌ به‌رده‌م كاره‌كاندا كه‌ ته‌نها یه‌ك مانگ كات ماوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وتی‌ :"ده‌ستخۆشیم هه‌یه‌ بۆ كارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانمان كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و كاری‌ باشیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌نجامی‌ باشیان به‌پێی‌ پلانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ هێواشی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كانیش له‌ بینینیه‌وه‌ی‌ كه‌مئه‌نداماندا، عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌: " باشتره‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ به‌ڕێوبه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ته‌ندروستی بكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شماندا له‌ 13ی‌ 7ی‌ 2016 ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ گفتتوگۆ كردو هاوڕێیانمان له‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان‌و سه‌عات‌و ڕۆژه‌كانی‌ ته‌رخانكراو بۆ بینین‌و پشكینین داتانناوه‌ پرۆسه‌كه‌ كاتێكی‌ زۆری‌ پێده‌چێت‌و له‌كاتی‌ خۆیدا ناتوانن كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وتی‌:" به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ ئێمه‌ ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌ سنوری‌ شاره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ باس كردووه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی‌ ئه‌وان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ پسپۆره‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار ناتوانن لیژنه‌كان پێكبهێنن، ئه‌م بابه‌ته‌شمان به‌ وه‌زاره‌ت ڕاگه‌یاندووه‌و پرسه‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كارو ته‌ندروستی‌ كردووه‌ته‌وه‌ تا چاره‌سه‌ری‌ بۆ بدۆزنه‌وه‌".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشتی‌ ئیبراهیم، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ تۆماركردن‌و پیاچوونه‌وه‌ی‌ لیستی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كاری‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بێت له‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هیچ گرفتێك له‌ پرۆسه‌كه‌دا نییه‌و به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ڕۆژان مامه‌ڵه‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین وه‌رده‌گیریت ".
نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ وتی‌:" هیچ گرفتێكمان نییه‌‌و تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 12 هه‌زار فۆرمممان پڕكردووه‌ته‌وه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی‌ 3500 فۆرممان له‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ی‌ ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ نایانگرێته‌وه‌ نزیكه‌ی‌ له‌ سه‌دا دوانزه‌یه‌‌و كارمه‌ندانیشمان به‌رده‌وامن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و به‌ڕێكردنی‌ كاری‌ هاووڵاتیان‌و لیژنه‌ پزیشكییه‌كان چه‌ند داوابكه‌ن بۆیان ده‌نێرین‌و ئه‌وه‌ش وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر توانای‌ ئه‌وان ".

هه‌روه‌ه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ، به‌رزان موحه‌ممه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زوور‌و هیمداد ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕانیه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ پێیان وایه‌ پرۆسه‌كه‌ بێ‌ كێشه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌یه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان لیژنه‌ پزیشكییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ دروست نه‌كراون‌و له‌ چاوه‌ڕوانی دروستكردنیاندان بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت هێنده‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدا نه‌بن.

سامان حسێن، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كات وتی‌:" ته‌نها گله‌یمان له‌ خاوی‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ بڕیاربوو له‌ماوه‌ی‌ 3 مانگدا كاره‌كان ته‌واو ببن، به‌ڵام تا ئێستا له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ته‌نها نزیكه‌ی‌ 3500 كه‌س چوونه‌ته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ پزیشكییه‌كان‌و پشكنینیان بۆ كراوه‌ ".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1515)ی‌ ڕۆژی‌ 5ی‌ 4ی‌ 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ ژێر ڕۆشنایی‌ بڕیاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌.




15/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.