• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ منداڵان ده‌كات


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هیڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) سه‌ر به‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ستخؤشى له‌ خزمه‌ته‌ گه‌وره‌كانیان ده‌كات.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 11ی‌ 10ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هیوا سه‌عید، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ یاسا‌و ئاراس ناسر، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ هیڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) یان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆش له‌ هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ هێڵه‌كه‌‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ هاوڕێی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و خزمه‌ت منداڵانی‌ خۆشه‌ویستی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن.

له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ كارمه‌ندانی‌ هیڵه‌كه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كانی‌ هیڵه‌كه‌ی‌ ڕوانی‌‌و وتی‌ :"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كوردستان پێشخه‌ین پێویستمان به‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ هه‌یه‌، منداڵێك ڕێز له‌ یاسا بگرێت‌و ئاشنای‌ به‌ها به‌ڕزه‌ ئه‌خلاقییه‌كان بێت‌و زانست دۆست بێت‌و ئاست به‌رزبێت له‌ مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتارو دووربێت له‌ خواری‌‌و خێچییه‌كان، منداڵێكی‌ له‌و جۆره‌ش ته‌نها به‌ په‌روه‌ده‌‌و ڕێنمایی‌ دروست‌و هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ تواناكانی‌ ده‌كرێت، ئه‌م هیڵه‌ی‌ ئێوه‌ش ڕۆژان ئه‌و كارانه‌ ده‌كات‌و پشتیوان‌و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری‌ منداڵ‌و خێزانه‌كانه‌".

لای‌ خۆشییه‌وه‌ هیوا سه‌عید لێپرسراوی‌ هیڵه‌كه‌‌و توێژه‌ران، باسیان له‌ چۆنییه‌تی‌ كاركردنی‌ ڕۆژانه‌ كرد كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ زانستیانه‌و پیشه‌ییانه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن‌و وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن‌و ناو زانیاری‌‌و نهێنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌پارێزن‌و له‌ كاتی‌ پێویستییاندا به‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان یان ڕێكخراوه‌كان یارمه‌تی‌ پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵانی‌ 116 یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ منداڵان ده‌كات، له‌و ڕووه‌وه‌ هێڵه‌كه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاوی‌ كردووه‌‌و كاره‌كانیشان له‌ ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌یه‌و ڕۆژانه‌ش له‌ سه‌عات 8,30 بۆ 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌. 



11/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.