• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژانە دەرگای واڵایەو هاوڵاتیان دەبینێت و گوێ لە کێشەو گرفتەکانیان دەگرێت.

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان‌و گوێگرتن له‌ گرفتی‌ هاووڵاتیان، م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌بینێت‌و به‌پێی‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانگه‌كان‌و دیداری‌ فه‌رمی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوو ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ ده‌بینێت‌و گوێ‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ كاره‌كه‌یه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ ۱ مانگی ڕابردودا ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان کردووەو كاتی‌ خۆی‌ بۆ ته‌رخانكردوون بریتین له‌ ۱٦٤ هاووڵاتی‌.

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ بینین‌و ڕێكاره‌كانیه‌وه‌، هێمن موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند:" بۆ بینینی‌ بەڕێوەبەری گشتی هیچ پێویست به‌ مه‌وعید ناكات‌و ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن‌و به‌ پێی‌ توانا كێشه‌كانی‌ خۆیان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری‌ فه‌رمانگه‌وه‌ هه‌یه‌ باس بكه‌ن‌و به‌ڕێزیان بایه‌خی‌ زۆریش ده‌دات به‌ پێشوازی‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان‌و چاره‌سه‌رو به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، كات‌و ڕۆژی‌ تایبه‌تیشمان نییه‌ بۆ دیداری‌ هاووڵاتیان، مه‌گه‌ر ڕۆژێك به‌هۆی‌ سه‌فه‌ر یان كۆبوونه‌وه‌ی‌ فه‌رمییه‌وه‌ هاووڵاتی‌ چاوه‌ڕێ‌ بكات ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌س له‌ چاوه‌ڕوانیدا نامێنێته‌وه‌ "، هه‌روه‌ها وتی‌ :" سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ بینینی‌ هاووڵاتیان، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌‌و ئیمه‌یل‌و تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ به‌رده‌وام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هاووڵاتیان ده‌داته‌وه‌.


01/07/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.