پێشوازی له دوو گروپ‌و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی جیهانی‌و كوردستانی
ڕۆژی دووشه‌ممه، 10ی 10ی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پێشوازی له دوو گروپی گه‌نجان‌و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی كوردستانی‌و جیهانی كرد.
له دیداری یه‌كه‌مدا، پێشوازی له گروپی گه‌نجانی سه‌ر به كه‌نیسه‌ی مار یوسفی كلدان له سلێمانی كرا، له دیداری دووه‌میشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوێك كرد كه سه‌ربه كه‌نیسه‌ی (The Seventh-day Adventist )ی جیهانییه.
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر زۆر بنه‌مای گه‌وره‌و گرنگی وه‌ك "یه‌ك خوایی، مرۆڤبوون، به‌ها به‌رزه‌كان" كۆببنه‌وه‌و كار‌و خزمه‌ت بكه‌ن له پێناو ئاوه‌دانی خۆشگوزه‌رانی‌و پێكه‌و ژیاندا، هه‌روه‌ك پێشوازی له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیش كرد كه بیه‌وێت له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان به ڕه‌چاوكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایتی‌و سروشتی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان پێشكه‌ش به خانه‌كانی له خۆگرتنی به‌ساڵاچووان‌و مندالان‌و ئافره‌تان بكرێت.
له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوو وه‌فدی میوان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان كرد كه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردوون‌و ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی ده‌ربڕیوه بۆ كاری هاوبه‌ش.
|