ئه‌م ئامێره مه‌ترسیداره، ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن
ئامێری سكۆته‌ر پاوه‌ر كه ماوه‌یه‌كه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تییه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵ‌و مێردمنداڵ دووچاری ڕووداوی نه‌خوازراو كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانیش، هۆشداریی ده‌دات له به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 30 منداڵ‌و مێردمنداڵ‌و خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن، قاچ‌و ده‌ستیان شكاوه به‌و هۆیه‌وه ئه‌وه سه‌ره‌ڕای حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز.
هاڤه بۆرد كه به‌سكۆته‌ر ناسراوه، ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبۆته‌وه، ئه‌م ئامێره كێشی 12 كیلۆ گرامه‌و له‌ڕێگه‌ی باترییه‌كی به‌هێزه‌وه ئیش ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئامانجی دروستكردنه‌كه‌یه‌تی، چونكه هیچ جۆره مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه‌و بۆ هیچ ته‌مه‌نێكیش گونجاو نییه. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی، تا ئێستا 30 كه‌س له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌هۆی هه‌ڵخلیسكانیان له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌و هه‌ڵه به‌كارهێنانیی، دووچاری ڕووداوی نه‌خوازراو بونه‌ته‌وه‌و ، چه‌ندین كه‌س كه‌مئه‌ندام بوون.
ئه‌م ئامێره توانای خه‌زنكردنی چه‌ند كاتژمێرێك ووزه‌ی هه‌یه‌و خێراییه‌كه‌ی 20 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، زۆرن ئه‌و قوربانیانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه كه‌مئه‌ندام بوون یان گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ یاسا‌و ڕێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌م ئامێره، نه‌توانراوه ئه‌م ڕووداوانه تۆمار بكرێت.
هه‌واڵه‌كه له (knn) وه‌رگیراوه.
|