کوێستان محمەد : بە بایەخەوە لەکاری ڕێکخراوە بیانیەکان دەڕوانین و بەدواداچون بۆ کارەکانیان دەکەین.
هەولێر / بەسەرپەرشتی وەزیری کار‌و ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی گفتوگۆی کاری ڕێکخراوەبیانیەکان لە پارێزگای سلێمانی کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ،6ـی 6ـی2022، بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبونی بەڕێزان ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، مافناس هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، فەریدون عەزیز، بەرپرسی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و خێزان ، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کاری ڕێکخراوە بیانیەکان لە پارێزگای سلێمانی کراو هەروەک جەخت لەسەر كاركردنی پێكه‌وه‌یی‌و بەدواداچونی کارەکانیان وخزمه‌تكردن‌و چۆنیەتی هاوكاری دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لە پارێزگای سلێمانی کرایەوە.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز وەزیری کار به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند:"سیاسه‌تی ئێمه له دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسه‌تی پێشوازی‌و هه‌ماهه‌نگیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی گرنگی به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئافره‌ت‌و خێزان‌و منداڵ و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك به‌بایه‌خه‌وه لەکاری ڕێکخراوە بیانیەکان دەڕوانین و بەدواداچون بۆ کارەکانیان دەکەین. له ڕابردوودا به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان هه‌بووه بۆ چۆنییه‌تی ڕێكخستنی كاری ڕێکخراوەکان و پێشوازیكردن له تواناکانیان بۆ خزمه‌تكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
|