بەڕێوەبەری گشتی کەمپی ئاوارەکانی( عەربەت و ئاشتی) بەسەردەکاتەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، 2ـی6ـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بە هاوڕێیەتی بەڕێز ،ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ،سه‌ردانی خێوه‌تگه‌ی چالاكی منداڵانی ئاواره‌یان كرد له‌کەمپی ئاوارەکانی (عەربەت و ئاشتی) كه به‌شێكە له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ڕێكخراوی یونسێف .
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌و كار‌و چالاكییانه‌ی پرسییه‌وه كه بۆ منداڵانی ئاواره ئه‌نجامده‌درێن‌و دڵخۆشی خۆی به كار‌و چالاكی‌و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كه پیشاندا، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیدا سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له ستافه‌كان بۆ كاروچالاكییه‌كانیان، هیوای خواست منداڵه ئاواره‌كان به زوویی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان .
شایانی باسه پڕۆژی پاراستنی منداڵ، پڕۆهژهیهكی هاوبه‌شی نێوا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی یونسێفهو تیایدا پاڵپشتی‌و پشتیوانی منداڵانی ئاواره‌و خێزانه‌كانیان دهكرێتو ڕێنمایی پێویستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دهروونیو یاساییان پێشكهشكدهكرێتو به دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ڕێكخستنی كار‌و چالاكی‌و پڕۆژه‌ی هاوینه‌ی پهروهردهییو هونهریو ته‌رفیهی .
|