• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنە : دەربەندیخان ، فیستیڤاڵی‌ ڕۆژی جیهانی منداڵان بە ئامادەبونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی 1ـی 6ـی2022 ،بە ئاماده‌بوونی‌ بەڕێز هیوا ڕەحمان ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،م.عەبدالواحید ئەحمەد ،بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، سامان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخان ، و ژمەرەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ژمارەیەک چالاکی جۆراو جۆر بەڕێوە چوو.

فیستیڤاڵه‌کە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی وبە هەماهەنگی قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچوو تیایدا بەئامادەبوونی ٥۰۰ منداڵی ئاواره‌‌و منداڵانی‌ ناوخۆی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان، ژماره‌یه‌ك سرودو گۆرانی‌ نیشتیمانی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ته‌فیهی‌‌و هونه‌ری‌ پێشكه‌شكران‌و منداڵان به‌ خواردنی‌ شیرینی‌‌و پێدانی‌ دیاریی‌‌و بینینه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆیان له‌ وێنه‌كێشان‌و كاری‌ هونه‌ری‌‌و كاری‌ چنین‌و به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌‌و وه‌رزشی‌ دڵخۆشكران.
.
له‌ كۆتایی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا، هیوا ڕەحمان، وتیەکی پێشکەش کردوو له‌ لێدوانه‌كه‌یدا تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرنگی‌ ئه‌مجۆره‌ چالاكییانه‌ بۆ منداڵان به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا زۆرینه‌ی‌ خوێندنگاكان ده‌رگاكانیان داخراون‌و قه‌یرانی‌ دارایش ته‌نگی‌ به‌ ژیانی‌ دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵچنیوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستنی منداڵان و ستافەکەی به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌ كرد كه‌ به‌و چالاكییه‌ هه‌ستابوون.


02/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.