• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پیرۆزبێت 1ـی‌6، ڕۆژی‌ جیهانی‌ مافه‌كانی‌ منداڵان

به‌بۆنه‌ی‌ 1ـی‌6، ڕۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ منداڵانی‌ كوردستان‌و منداڵانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین كوردستانی‌ خۆشه‌ویست لانه‌یه‌كی‌ ئارام بێت بۆ منداڵان‌و باوه‌شی‌ خێزانه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونێكی‌ ڕاست‌و دروست‌و پێشكه‌وتووی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە پێشکەش کردنی چەندین چالاکی جۆراو جۆر لە( کەمپەکان ، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ژمارەیەک لە سەنتەرەکانمان لە قەزاو ناحیەکان و ژمارەیەک لە دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان)ڕۆژی منداڵانی بەرز ڕاگرت .
و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا خۆمان به‌ خۆشحاڵ ده‌زانین كه‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌شدارێكی‌ كارایه‌ به‌ ڕێگه‌ی‌ جیاجیا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژی‌ پاراستنی منداڵ و خێزان و هێڵی گەرمی منداڵان( ۱۱٦ ) ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان.

له‌ هه‌مان كاتدا ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ هه‌ستیاری‌ پرسی‌ منداڵ‌و ئاینده‌ی‌ كه‌ ئاینده‌ی‌ میلله‌ت وابه‌سته‌ی‌ په‌روه‌رده‌‌و ژیانی‌ ئێسته‌ی‌ منداڵانه‌، پێمان وایه‌ كه‌م‌و كورتییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و پاراستنی‌ مافه‌كانیدا له‌ كوردستان‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كان‌و خێزانه‌كان پێویسته‌ كاری‌ زیاتر بكه‌ین به‌ ئاراسته‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌‌و ڕه‌خساندنی‌ دۆخێكی‌ شایسته‌ی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌ بۆ ژیانیان تا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ قۆناغێكی‌ گه‌شه‌ی‌ ته‌ندروستدا بڕۆن.

لێرەدا ڕاپۆرتێکی بەشی ئامارو ئایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بڵاو دەکەینەوە کە لە بواری پاراستنی منداڵ و چالاکیە جۆراو جۆراەکانی پەیوەست بە منداڵەوە ئەنجام دراون.

له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵشتی‌ منداڵ‌و خێزان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا (4475) منداڵ له‌ خزمه‌تگوزاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌‌و هونه‌ری‌ ده‌ست سودمه‌ندبوون.

به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆتایی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی منداڵ و خێزان، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێر‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ گه‌ڕۆك، سه‌نته‌ری‌ هه‌میشه‌ییه‌وه‌ له‌شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگدا (1ـی1 تــــا1ـی 6ـی2022) زیاتر له‌ 4475 منداڵ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراجۆره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ سودمه‌ندبوون.

خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌ بۆ منداڵان پێكدێن له‌ (ڕێنمایی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌، بابه‌تی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و فێركردنی‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و كوردی‌‌و ئینگلیزی‌‌و زانستی‌ كۆمپیوته‌ر، وه‌رزش‌و یارییه‌ جۆراوجۆره‌ وه‌رزشییه‌كان، هونه‌رو بابه‌ته‌ جیاجیا هونه‌رییه‌كان، كاری‌ ده‌ست وه‌ك درومان‌و ده‌ستڕه‌نیگی‌)، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌شكردنی‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ پێشویستیان به‌ هاوكاری‌ هه‌یه‌‌و هه‌ژارن.

پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی منداڵ و خێزان پڕۆژه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ چاوێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌نته‌ره‌كانی‌ منداڵانیان‌و به‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف بۆ ماوه‌ی‌ 8 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌و توانیویه‌تی‌ سود به‌ منداڵی‌ ئاواره‌و ناوخۆ بگه‌یه‌نێت.

له‌باره‌ی‌ ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌و چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانی‌ ڕاگه‌یاند :"وه‌ك له‌ ناوو ناوه‌ڕۆكی‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و پاراستنی‌‌و په‌ره‌پێدان به‌ تواناكان‌و راهێنان‌و فێركردنی‌ له‌سه‌ر شته‌ باشه‌كانی‌ ژیان ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌، زۆر خۆشحاڵم كه‌ پڕۆژه‌كه‌ قۆناغێكی‌ تری‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ بڕی‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌ران‌و كارمه‌ندان‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌ توانرا خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ی‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان بكرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ پشتیوانی‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وییه‌وه‌، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ش سوپاسی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌به‌شداربوون له‌ پڕۆژه‌كه‌دا، چ به‌رپرسان‌و سه‌رپه‌رشتیاران‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندان، چ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كه‌ هاوكاری‌ پڕۆژه‌كه‌ن"، سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌یان له‌ داهاتوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :"ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ هەشت ساڵه‌ كارده‌كات‌و هه‌ر ساڵێك سود له‌ پرۆژه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردووداو قۆناغ به‌ قۆناغ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ باشتر كراوه‌، به‌رنامه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ پڕۆژه‌كه‌ بده‌ین چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵان بكات كه‌ له‌م شه‌ش مانگه‌ی‌ سەرەتادا نزیكه‌ی‌ 5000 منداڵ سودمه‌ندبوون، ئومێده‌واریشم ڕێكخراوه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ پشتیوانی‌ ئێمه‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ تری‌ كوردستان له‌م دۆخی‌ قه‌یرانه‌دا هه‌تا بتوانین پێكه‌وه‌ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ كوردستان‌و خێزانه‌كانیان بكه‌ین".

له‌باره‌ی‌ ئامارو ڕاپۆرتی کۆتایی شەش مانگی سەرەتای پڕۆژەکە، به‌ڕێز فەرەیدون عەزیز، سه‌رپه‌رشتیاری‌ یەکەمی پڕۆژه‌كه‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ ڕاگه‌یاند :" له‌م شه‌ش مانگه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌دا 75 خێزان هاوكاریكراون، هاوكارییه‌كانیش بریتبووه‌ له‌ بڕی‌ 30 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێك"
سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی‌ جۆراوجۆره‌كان پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌دا‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیه‌وه‌ هوشیاری‌ چۆنییه‌تی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێگه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنان‌و سه‌ردانی‌ مه‌یدانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ خێزان كراوه‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سودمه‌ندبوون بریتیبوون له‌ 362 دایك‌و 178 باوك".
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌ی‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژەکەدا ئه‌نجامدراون وتی‌ :" بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ڕاهێنانەکان و باش به‌ڕێوه‌چوونی‌، ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ توانای‌ ستافه‌كان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ جۆراوجۆره‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 190 كارمه‌ندی‌ حکومی وپڕۆژه‌كه‌ به‌شداری‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ جۆراوجۆر بوون".

، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ ترو دامه‌زراوه‌ی‌ تری‌ وه‌ك هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116)‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان‌و خانه‌كان‌و دایه‌نگه‌ حكومی‌و ناحكومییه‌كان كه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاو به‌ منداڵان ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای‌ گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان.

دووباره‌ پیرۆزبێت ڕۆژی‌ 1ـی‌6 له‌ منداڵانی جیهان و كوردستان بەتایبەتی

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
1ـی 6ـی2022

01/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.