به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆتایی به ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژه هێناو بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابەش کرا.
" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆتایی به ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژه هێناو بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابەش کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی5ـی2022 ، بەئامادەبونی بەڕێزان ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی،چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، (فەرەیدون عەزیز و بێ‌ژان قادر) سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی پارستنی منداڵ لە هۆڵی هۆتێل تایتەنیک و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بە هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی تراینگڵ ، و لە ژێر دروشمی (پڕۆگرامەکانی پاڵپشتی دەرونی کۆمەڵایەتی ڕێکخراو) لە چوارچێوەی پاراستنی منداڵان کۆتایی بە ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژە هێنا کە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سەنتەرەکان منداڵانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە پارێزگای سلێمانی کرابوەوە.
بەڕێز ئیسماعیل ڕەشید ،وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا وێڕای سوپاس بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداربوون له سه‌رخستنی كاره‌كانی ڕاهێنانه‌كه، ئاماژه‌ی به ستراتیجی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی كره‌وه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ستراتیجیانه ده‌یه‌وێت بایه‌خ به پرسی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی بدات و بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کۆمەڵگای بە پێویست زانی .
وانەکانی ڕاهێنانەکە لەلایەن بەڕێزان خاتوو بەنان وەهاب ، ڕاهێنەر و توێژەری کۆمەڵایەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بارق ڕەشید ، ڕاهێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی گەرمیان وترایەوە.
له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاهێنانه‌وه فەرمانبەرانی به‌شداربوو بڕوانامەی بەشداریان پێبەخشراو توانای پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن لە بواری پاراستنی منداڵان.
|