• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنە : شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شاری دەربەندیخان بەسەردەکەنەوەو سەردانی هەریەک لە (قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ،سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخان ، سەنتەری ئۆتیزمی هیوای ناحکومی ،سەنتەری ئۆتیزمی هیمەتی ناحکومی ، دایەنگەی منداڵانی دەربەندیخانی حکومی ،دایەنگەی ڕەنگاڵەی ناحکومی)دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە، 30ـی5ـی2022، له‌ میانه‌ی‌ گه‌شتێكدا بۆ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان،م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ، ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ پارێزگاری خێزان ،هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، شاری دەربەنیخانیان بەسەر کردەوە،

لەسەرەتای سەردانەکەدا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە هاوڕێیەتی م.عەبدولواحید ئەحمد ، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، سه‌ردانی‌ ئائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانى كردو له‌لایه‌ بەڕێز سلێمان محەمەد، قائمقامی‌ قه‌زاكه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان كرد، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان كرد كه‌ دڵسۆازنه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كارده‌كات‌و خه‌مخۆری‌ هاووڵاتیان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ پێشوازی‌‌و میوندارییه‌كه‌یانی‌ كرد.

پاشان شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخانی کردوو بەڕێز ئیسماعیل ڕەشید لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبویەوەو گوێی لە کێشەو داواکاریەکانیان گرت و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.

دواتر شاندەکە سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە و لە لایەن بەڕێز سامان بەڕێوەبەری سەنتەرەکە پێشوازی کران و لەنزیکەوە ئامادەکاریەکانی بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان بینی و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر وستاف و کارمەندانی سەنتەرەکە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

دواترشاندەکە (سەنتەری ئۆتیزمی هیوای ناحکومی و سەنتەری ئۆتیزمی هیمەتی ناحکومی ، دایەنگەی منداڵانی دەربەندیخانی حکومی ،دایەنگەی ڕەنگاڵەی ناحکومی ) بەسەرکردەوە و بەشو هۆبە جیاجیاکانیان بەسەر کردەوە و لە ڕەوش و باردۆخی منداڵان و سودمەندانی پرسیەوەو ژمارەیەک ڕێنمایی و تێبینی پێدان و هەروەک دەست خۆشی لە کارمەندان و فەرمانبەران کرد.

31/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.