• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌ت به‌ توێژه‌ران به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتاییهات


له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی‌ به‌ خولێكی‌ ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت به‌ توێژه‌رانی‌ هێنراو بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ به‌شداربووان.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 4ی‌ 10ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و دكتۆره‌ عالیه‌ فه‌ره‌ج مامۆستای‌ زانكۆ ڕاهێنه‌ر‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و مه‌ریوان كه‌مال، نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ كۆتایهاتن‌و سه‌ركه‌وتنی‌ ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌ت به‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ شه‌ڵته‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌دا كه‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ پیێی‌ هه‌ستابوو، سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان وته‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ كرد به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ ڕاهێنانه‌كه‌و پیرۆزباییشی‌ له‌ توێژه‌رانی‌ ڕاهێنراو كرد، له‌لایه‌ی‌ خۆشییه‌وه‌ د.عالیه‌ فه‌ره‌ج ڕاهێنه‌رو مامۆستای‌ زانكۆ به‌ كورتی‌ باسی‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕاهێنانه‌كه‌و گرنگی‌ په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ كادیرای‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد.

شایانی‌ باسه‌، ڕاهێنانه‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نكی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و حه‌وت ڕۆژی‌ خایاندو له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا، بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش كرا.


04/10/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.