• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی منداڵانی توشبوی ئۆتیزم بەڕێوەبەری گشتی هەردوو سەنتەری ئۆتیزمی(دار العطاء ، لانە) ی ناحکومی بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ یەکـــشه‌ممه‌، 29ـی5ـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هه‌ردوو سەنتەری ئۆتیزمی (دار العطاء)ی‌ ناحكومی‌‌و (لانە)ی‌ ناحكومی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانی‌ یه‌كه‌میدا بۆ سەنتەری ئۆتیزمی (دار العطاء) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوی‌ به‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆڵ‌و چالاكی‌‌و كرداره‌ كارگێڕییه‌كان و ژمێریاریەکان كه‌وت‌و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌سه‌ریكردنه‌وه‌، له‌ كۆتایشدا ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سەنتەرو سه‌رجه‌م توێژه‌رو مامۆستاو پزیشكی سەنتەرەکە كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌ ئه‌ركه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ته‌رفیهییه‌كانی‌ خۆیان بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ك له‌ وته‌یه‌كیشیدا، تێبینیەکانی خۆی لەسەر سەنتەرەکە خستە ڕوو جه‌ختی‌ له‌ هه‌ستیاری‌ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم كرده‌وه‌ و، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه‌ هه‌موومان به‌ ته‌واوه‌تی‌ گرنگی‌ به‌ ژیانی‌ منداڵ بده‌ین له‌و قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی‌ گه‌وره‌ لێره‌دا ڕووبه‌ڕووی‌ دایكان‌و باوكان‌و سەنتەرەکان ده‌بێته‌وه‌.

له‌ سه‌ردانی‌ دووه‌میدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌سەنتەریئۆتیزمی (لانە)ی‌ ناحكومی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سەهۆڵەکە به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ پاش بینینی‌ سه‌رجه‌م تواناییه‌ مادی‌‌و مرۆییه‌كانی‌ سەنتەرەکە پرۆسه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و دەرونی و كارگێڕی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌ ئاراسته‌ی‌ سەنتەری ناوبراو كردو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ گرنگی‌ به‌ ڕێنمایی‌‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بده‌ن كه‌ له‌ پێناو خزمه‌تی‌ توشبوانی ئۆتیزم و ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌‌و گه‌شه‌یاندا ئاراسته‌یان ده‌كرێت.

29/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.