• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"باس له‌ په‌ره‌پێدانی‌ هێڵی گەرمی ١١٦ کرا" به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌، كۆونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هیڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئەمڕۆ یەکشەممه‌، 29ـی6ـی2022، بەسەرپەرشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، بە ئامادەبونی بەڕێزان ئاراس ناصر ،لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، ئیبراهیم، بەرپرسی هێڵی۱۱٦ی منداڵان ، خاتوو ناسک ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری پاراستنی منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەت بە هێڵی فریاکەوتنی منداڵان( هێڵی۱۱٦) بەڕێوەچوو

له‌و پێشوازیی‌و دیداره‌دا باس له‌ پەرەپێدانی هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان(هێڵی١١٦) ،چارەسەرەر کردنی گرفت و کێشەکانی بەردەم هێڵەکە کرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئیبراهیم محمد به‌رپرسی‌ هێڵه‌كه‌ كارو چالاكی‌‌و کێشەو گرفتەکانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها خاڵه‌كانی‌ هێزو لاوازی‌، پاشان دیارترینی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ منداڵ به‌هۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئەڕێز ئاراس ناصر ، تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی‌ هێڵی‌ 116 له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و كه‌ركوك، پاشان پێشنیاری‌ خۆیان بۆ پێشخستنی‌ هیڵه‌كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خسته‌ڕوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ به‌رپرس‌و ستافی‌ هیڵی‌ 116، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كرد، له‌ وته‌كه‌یدا ڕۆڵی‌ هێڵه‌كه‌ی‌ به‌رزنرخاندو هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوی منداڵپارێزو بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە گرنگ زانی و دڵخۆشی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجام‌و داتایانه‌ خسته‌ ڕوو كه‌ به‌ پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی کوردستان هێڵه‌كه‌ به‌باشی‌ گه‌شه‌ی‌ كردووه‌و توانای‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ زیاتربووه‌.

29/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.