• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێكخراوی‌ یونسێف ده‌كات‌و گفتوگۆی‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ بواری‌ منداڵ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 26ـی ئـایـارـی2022، به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو بێژان قادر ،سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ، پێشوازی کرد لەشاندێکی ڕێکخراوی یونسێف کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ،(ئەحمەد طاهیر و ئیڤان ڕای) بەرپرسانی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوەکە.

شاندی میوان بۆ بەدواداچونی کارەکانی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ پاش سەردانی کردنیان بۆ هەردو کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی و عەربەت لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دیدارێکدا، گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ تایبه‌ت به‌منداڵ‌و مافه‌كانی‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشیدئاماژه‌ی‌ به‌ تواناییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵدا، هه‌روه‌ك هاوكاری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ یو ئێنی‌ به‌ پێویست زانی‌ له‌م كاته‌دا هەروەک ڕونی کردەوە دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت وه‌ك پێویست ناتوانن به‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ هه‌ستن كه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كات له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌کانی ناوخۆ و دەرەوە، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ پاراستی منداڵ بۆ منداڵ‌و خێزان، هه‌روه‌ها بایه‌خ‌و پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌فدی‌ میوان ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ به‌رده‌وامی‌ پرۆه‌كان ده‌ربڕی‌‌و له‌م باره‌یه‌وه‌ جه‌ختیا له‌ ستراتیجی‌ خۆیان كرده‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ پاڵپشتی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ كاركردن له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵدا.

پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی منداڵ‌و خێزان‌ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 12 هه‌زار منداڵ سود مه‌ند ده‌بن‌.

27/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.