• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی، خولێك بۆ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سلێمانی، خولێك بۆ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێته‌وه‌.
ڕۆژی چوارشەممە25ـی ئـایـارـی2022 ، له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی هۆتێل تایتەنیک ، بۆ زیاتر بەرەوپێش چونی توانای توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە هاوکاری ڕێکخراوی (تراینگڵ) و لەلایەن سەرپەرشتیارانی پڕۆژی پاراستنی منداڵ و بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لە پارێزگای سلێمانی‌ ، ئاراس ناصر ،لێپرسراوی پارێزگاری خێزان،هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کۆتای بە خولێکی دوو ڕۆژە هێنا .
ئامانجی خولەکە ئاشنا کردنی توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی و ستافی (GBV) بوو لەو فۆڕمانەدا ڕوی داوەو بە شێوەیەکی زانستیانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

وانه‌ی‌ خووله‌كه‌، له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر ئارام تۆفیق ، وترایەوەو بابه‌تی‌ خووله‌كه‌ش بریتی‌ بوو له‌ فۆڕمەکانی (GBVIMS) بۆ حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی .

ئیسماعیل ڕەشید، له‌ میانی‌ خووله‌كه‌دا ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كردو تێدا سوپاسی‌ ڕێکخراوی تراینگڵی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی‌ خولەکەو خۆشحالی خۆشی‌ ده‌ربری‌ به‌ به‌شداری توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر كێشه‌كانی‌ ژنان و منداڵان و رۆڵی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌کان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ رووده‌كه‌نه‌ دامەزراوەی کۆمەڵایەتی و هاوكات هیوای‌ خواست ژنانی‌ رێكخراو دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لاَتیه‌كان هه‌وڵی‌ زیاتر بده‌ن بۆ پاراستن و پێشێل نه‌كردنی‌ مافه‌كانی‌ ژنان و منداڵان وكردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ له‌و جۆره‌ش به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت.

له‌ كۆتایی‌ خووله‌كه‌شدا، بڕوانامه‌ ‌پێشکەش به‌شداربووه‌كانی‌ خوله‌كه‌کران.


26/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.