• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی داواکاری کەمئەندامان و کارمەندانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەگەیەنن بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم.



"بەڕێوەبەری گشتی: پێویستە مووچەی چاودێری خێزان بگەڕێتەوە و ئەو کەمئەندامانەی تائێستا تۆمار نەکراون هیچ مووچەیەکیان نیە تۆمار بکرێن بە مووچەیەکی شایستە بە خۆیان"

پاش کۆبونەوەی 16ـی 5ـی2022 ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجیەکان لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە ) لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێک هێنرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 25ـی5ـی2022 لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان و ڕێکخستنەوەی داهات بە ئامادە بونی لیژنەی ناوبراوو بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ژماەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجیەکان پێشنیار و داواکاریەکانی خستە بەردەم لیژنەی ناوبراوو ئەماژەی بە دۆخی ئێستای دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ڕێژەی هەژاری و بارودوخۆی ئێستای کەمئەندامان و هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی کردو و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ پارێزگاکە کرد و هەروەک ڕۆڵی خاتوو کوێستان محمد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند کە ڕاستەوخۆ پاڵپشتەو هەمیشە بەدەم داواکاریەکانەوەیەو هیوای خواست پێشنیارو داواکاری بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی و باش بوونی دۆخەکە بەپەلە جێبەجێ بکرێ کە خۆی لە 6 خاڵدا دەبینێتەوە.
پاشان لیژنەی ناوبراو بەڵێنی جێبەجێ کردنی هەندێ لە داواکاریەکان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت داو داواکانیان بە مافێکی ڕەوای هاوڵاتیان و کارمەندان و کەمئەندامانی سنورەکە زانی.

داواکاریەکانی بەڕێوەبەری گشتی لە لیژنەی تایبەت بە داهات و خەرجیەکان.
1 - گەڕانەوەی مووچەی چاودێری خێزان.
2 - تۆمارکردنەوەی ناوی کەمئەندامی نوێ و بڕینەوەی مووچە بە بڕێکی شایستە لە 200,000 کەمتر نەبێ.
3 - دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم بەش و هۆبەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بە بڕی 150,000 دینار.
4 - تەواو کردنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کە بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە.
5 - دەرماڵەیەکی تایبەت بەو کارمەندانەی لە ماڵەکانی ( بەساڵاچوان ،کوڕان،کچان، منداڵان، شەڵتەرەکان) دایەنگە حکومیەکان کاردەکەن.
6 - دابین کردنی بودجەیەکی تایبەت بە خێزانی جێگرەوە .


25/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.