بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی کار دەکات .
ئەمڕۆ سێشەممە ،ڕێکەوتی 24ـی ئـایـارـی2022،بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەڕی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان محسین زرار ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دیوان، هەمزە مەغدید، پشکنەری یاسایی، ناصح خضر ، بەڕێوەبەری پێشکەوتوو.
ئامانجی سەردانی بەڕێزیان پیرۆزبای وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و گفتوگۆ کردن بوو دەربارەی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و سودمەندان و ڕای کردنی مامەڵەکانیان لەو ڕووەوە شاندی میوان سوپاسی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانیان کرد کە زۆر لەخۆبردوانە بەدەم داواکاری هاوڵاتیان و سودمەندانەوەن و لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس کردن و هیوای خواست لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتە بن کە پێیان سپێردراوە.
|