بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەکات.
*هه‌ماهه‌نگى نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایتی سلێمانی لەگەڵ رۆشنبیرى و هونه‌ری جه‌ختى لێكرایه‌وه .
ئەمڕۆ سێشەممە ،ڕێکەوتـی24ـی ئـایـارـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی. بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى بەسەر کردەوە و لەلایەن بەڕێز د. محسن ئەدیب ، بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی کران.
له‌دیدارێكدا، وێڕاى باسكردن له دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ كارى ئاینده له‌نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، باس له پرۆژه‌ى نزیك مه‌ودا كرا كه رۆژى جیهانیی مناڵانه له (1/6/2022) به چه‌ند چالاكییه‌كى هونه‌ریی بۆ مناڵان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بڕیارى هه‌ماهه‌نگى ته‌واو درا بۆ سه‌رخستنى یاده‌كه، كه له كه‌مپى ئاواره‌كانى عه‌ربه‌ت و شارى ده‌ربه‌ندیخان و ژمارەیەک لە قەزاو ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چن.
|