بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی : پێویستە گۆڕانکاری لە سیستەمی پڕۆگرامی ئێستای خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگاکانمان بکرێت بەشێوەیەک لەگەڵ سودمەندانمان بگونجێت .
ئەمڕۆ دووشەممە ،ڕێکەوتی 23ـی ئـایـارـی2022،بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەڕی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد، لە م.سەلام کەریم، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکات .
ئامانجی سەردانی بەڕێزیان هێنانی ژمارەیەک لە کتێبی پڕۆگرامەکانی پۆلەکانی بنەڕەتی بو بۆ پەیمانگاکان و ژمارەیەک چیرۆکی نوسینی برایل بۆسەنتەری برایلی نابینایان .
پاشان لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پڕۆگرامی خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگاکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەروەک بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕونی کردەوە ئەو پڕۆگرامانەی لە خوێندنگە ئاسایەکان دەخوێندرێت گرفتی بۆ منداڵانی نابیست و سودمەندانمان دروست کردوەو پێویستە پڕۆگرامی ئێستای خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگاکانمان بگۆڕدرێن بەشێوەیەک لەگەڵ سودمەندانمان بگونجێت ، هەردولا هاوڕا بوون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ خزمەتی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت.
لەو ڕوەوە بڕیار وایە بەم نزیکانە بەڕێز هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بکات تا بەدواداچونی ورد بۆ ئەو مەبەستە بکرێت.
|