بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی قائیمقامیەتی شارەزوور دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ،ڕێکەوتی 23ـی ئـایـارـی2022،بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەڕی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد، لە شاندێکی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان م.ڕزگار غەفور، قائیمقامی قەزاو ، حسێن علی ، بەڕێوەبەری ناحیە .
ئامانجی سەردانەکیان پیرۆزبایی بوو لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و گفتوگۆ کرا دەربارەی کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەمئەندامان و سودمەندان لە سنورەکە و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی دوپات کردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وێرای بەخێرهاتنی شاندی میوان ، پاڵپشتی و پشتیوانی شاندی میوانی بە گرنگ وەسف کردوو هیوای خواست بە هەمولایەکیان بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور بکەن.
|