کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ماڵەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە،22ـی ئـایــارـی2022، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان خاتوو ژیار جەلال ، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و گەشاو عومەر ، شارەزای دارایی و ئاراس ناصر، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان،هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ماڵەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به ڕه‌وشی دارایی و گرفتە یاسایەکانی و گرێبەستە خێرخوازی و پێداویستیەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، هه‌روه‌ها گفتوگۆی تەواو سەبارەت پشتیوانی له ماڵه‌كانی کرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دران سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ماڵهكانو بهردهوامیو باشتركردنی خزمه‌تگوزاری له بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی.
|