وه‌زاره‌ت‌و وه‌زیره‌كه‌ی ئێمه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه
وه‌زاره‌ت‌و وه‌زیره‌كه‌ی ئێمه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه
ئه‌مرۆ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ناوی ئەو وەزارەتانەی ئاشکرا کرد كە زانیاری‌یان بە رۆژنامەنوسان داوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی 10ی 2016، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو ئامارەی ئەنجامیانداوە، وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی‌و وه‌زیره‌كه‌ی، د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، لە ڕیزبەندیی یەکەمی ئەو دامەزراوه‌و به‌رپرسانه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە یاسای پێدانی زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان جێبەجێ کردووە و زۆرترین زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان داوە.
باسیشی لەوە کردووە کە دوای ئەو وەزارەتە، هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی‌و کشتوکاڵ، لە ڕیزبەندیی دووەم و سێیەم دان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش وەک دامەزراوەیەکی فەرمی، لە ڕیزبەندیی چوارەمین دامەزراوەی هەرێمی کوردستانە کە زۆرترین زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان داوە.
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له پارێزگای سلێمانی، پیرۆزبایی له به‌ڕێز كاك د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین كه توانیویه‌تی ببێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ڕۆژنامه‌نووسیان له ده‌رگا خستنه‌سه‌رپشت به پێدانی زانیاریی‌و به‌رچاوڕوونی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان.
|