لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەساڵاچویەک ڕزگار دەکرێت.
ئیسماعیل ڕەشید: ئۆتۆمبیلێک لە بەساڵاچویەک دەدات و جێی دەهێڵێت وئێستا باری تەندروستی جێگیرەو هەرچی پێویست بێت بۆی دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە،14ـی ئـایـاری2022 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو ،کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و به سهرپهرشتیو چاودێری بهڕێز ئیسماعیل ڕەشید، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، بهدواداچوون بۆ ژیانی بهساڵاچوویەکی بێلانە له نێو گهڕهكێكی شاری سلێمانی كرا.
بەڕێوەبەری گشتی لەو بارەوە ڕایگەیاند ، پاش ئەوەی سەردانی شوێنی مانەوەی ئەو بەساڵاچوەم کرد شوێنەکە مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی تێدا نەبوو لە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان دەمایەوە ، پاش بەدواداچون بۆمان دەرکەوت کە ئۆتۆمبیلێک لێی داوەو بەجێیان هێشتوە، خۆش بەختانە تیمێکی( گروپی بەخشراوەکانی خودا) لەوێ ئامادەبوون و دەست بەجێ دەستیان کرد بە پاکردنەوەو شۆردنی بەساڵاچوەکە و گواستنەوەی بۆ ماڵی بەساڵاچوان و هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچوەی دەکەین .بەدواداچوونی لایەنی تەندروستی و دەروونی دۆسیەکە دەکەین، و لە ئایندەشدا هەوڵدەدەین بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی بەساڵاچوەکە ، چارەسەری گونجاوتر بدۆزینەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خۆی گەیاندە بەڕێز دکتۆر عوسمان عەبدوڵڵا ،بەرپرس و تیمی گروپی (بەخشراوەکانی خودا) کە هاوکار بوون بۆ بەدەمەوە چونی بەساڵاچوەوەکە .
هەروەها ووتی ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی، بەشێوەی بیستو چوار سەعات، دەرگای کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی ئەو بەساڵاچووانەی کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیو دەروونیو تەندروستیو پێویستی ڕۆژانەی ژیانیان پێشکەش دەکات.
|