• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش لەدەست دانی دەستێک و قاچێکی منداڵێک داوا لە بەڕێوەبەری گشتی دەکات بە هانایەوە بچن.

"بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری کار بەڕێوەبەری گشتی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتی منداڵێک کە دەستێک و قاچێکی لەدەستداوە دەچێتە ناو قۆتابخانەیەکی قەزای شارەزوور"

ئەمڕۆ پێنج شەممە ،12ـی ئـایـارـی2022، بەنوێنەرایەتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەریەک لەبەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاری سلێمانی، هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی ، هێمن محمد ، بەرپرسی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی( قوتابخانەی شارەزوور )یان لە قەزای شارەزوور کرد و لەلایەن بەڕێزان م.سەردار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەو دەشتی عومەر ،بەڕێوەبەری سەنتەری پاراستنی مناڵانی شارەزوور بەگەرمی پێشوازی کران .

پاش ئەوەی منداڵێک لە قەزای شارەزوور بەهۆی کارەساتێک دەستێک و قاچێکی لەدەست دەدات و توانای ڕۆشتن لەدەست دەدات داوا لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەکات بە هانایەوە بچن هەر زوو بەڕێوەبەری گشتی داواکەی دەگەیەنێت بە خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێزیان بە پەلەکورسیەکی کارەبایی لەسەر ئەرکی خۆی بۆدابین کرد و بەڵێنی هاوکاری دا.


بەڕێوەبەری قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی بارودۆخی ئەو منداڵەی بە خراپ وەسف کرد کە لە کارەساتێکدا دەستێک و قاچێکی لەدەست داوەو توانای هاتوچۆی نیەو دەیویست واز لە خوێندن بهێنێت و بارودۆخی دارایان سەختە ،هەروەک هاوکاریەکەی بەرز نرخاند و سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کار و بەڕێوەبەری گشتی کرد بۆ بەهاناوەچونیان کە بووە هۆی دڵخۆشی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابی و خانەوادەی منداڵەکە و لەبەرامبەردا منداڵەکە بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە خوێندن و هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ ئەو مەبەستە بخاتەگەڕ.
ئەوەی شایەنی باسە لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە تەنها لە پارێزگای سلێمانی هەشت کورسی کارەبایی کە بەهای هەر یەکێکیان 1200دۆلارە لەسەر ئەرکی بەڕێز خاتوو کوێستان بۆ کەمئەندامان دابین کراوە.

12/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.