به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و باس له كێشه‌و گرفته‌كان ده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئـایـارـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بەهاوڕێیەتی بەڕێزان ، هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی ، بەختیار عەلی ، لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری ،هێمن محەمەد،بەڕێوەبەری نوسینگە،سه‌ردانی به‌ڕێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی كرد‌و له نزیكه‌وه باسی له كێشه‌و گرفته‌كانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و پڕۆژەی تەواونەکراوی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە گەڕەکی قڕگە و چه‌ند گرفتێكی تری سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له‌و كاره گرنگانه كرد كه سه‌ره‌ڕای كێشه‌و گرفتی دارایی به‌رده‌وام له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه ده‌چن به بێ وه‌ستان، هه‌روه‌ك ئه‌و گرفتانه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌به‌رده‌م كاری په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌و فێركردن و ڕاهێنانی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك له كێشه‌كانی دایه‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش كرد‌و به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واویدا به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ خزمه‌تی زیاتری چین و توێژه‌كان له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی ،له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی ئاراسته‌ی به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی و ستافه‌كه‌ی كرد
|