بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وێست ئایی دەکات.
ڕۆژی سێ شەممە،10ـی ئـایـارـی2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز بەمۆ شێخ نەجیب ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وێست ئایی تورکی لە کوردستان .
لە دانیشتنێکدا گفتووگۆ لەبارەی ئەو بەساڵاچو سودمەندانە کرا کە چاویان بە جۆرێک لە نەخۆشیەکان توشی گرفت هاتوەو پێویستیان بە چارەسەرە ، لای خۆیەوە بەڕێز شێخ بەمۆ بڕیاریدا بەم زوانە تیمێک لە پسپۆڕ و کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان بێ بەرامبەر بنێرن بە مەبەستی بینینی بەساڵاچوان و سودمەندان .
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و هیوای خواست ئەوکارە مرۆڤ دۆستانەیان هەموو ئەو هەژارو کەمدەستانە بگرێتەوە کە توانای دابین کردنی پارەی چارەسەریان نیە.
|