بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئـایـارـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی . کەپێکهاتبون لە بەڕێزان م. عەبدوڵڵا شێخ سەعید ، بەڕێوەبەر ، ئەحمەد محەمەد ، بەڕێوەبەری کارگێڕی.
مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە هۆی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و چەن پێشنیار و ڕاو بۆچونێک سەبارەت بە پەروەردەو فێرکردن لە پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باسی لێوە کران و بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و دڵنیای کردنەوە هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ خزمەت کردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
لە کۆتایدا شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
|