خولێكی تایبه‌ت بۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڵته‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت
هه‌ردوو به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پارێزگاری خێزان هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت به چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی شه‌ڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له سلێمانی‌و گه‌رمیان.
ڕۆژی 25ی 9ی 2016، به ئاماده‌بوونی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو به‌شی پلان‌و پارێگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی خولێكی حه‌وت ڕۆژه بۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی له شه‌ڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی‌و گه‌رمیان.
راهێنانه‌كه به هه‌ماهه‌نگی به‌شی توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ڕێكخراوی UNFPA به‌ڕێوه ده‌چێت‌و له‌لایه‌ن د.عالیه فه‌ره‌ج، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی سلێمانی‌و شاره‌زا له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وترێته‌وه‌و بڕیاروایه 7 ڕۆژ بخایه‌نێت‌و له بۆنه‌یه‌كدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش بكرێت.
له وته‌ی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماچه‌ی به گرنگی خول‌و ڕاهێنانه‌كاندا كاتێك به شێوه‌یه‌ی زانستی‌و پیشه‌ییانه ئاماده‌كرابن‌و پێشكه‌ش بكرێن له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی تاك‌و توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ك هیوای خواست به‌شداربووان زۆر به‌باشی خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ڕاهێنانه‌كه بگونجێنن‌و ئه‌وپه‌ڕی توانا هه‌وڵبده‌ن به بایه‌خه‌وه به‌شداری بكه‌ن، چونكه دروستبوون‌و شاره‌زایی نوێ ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له‌تاك‌و باشتر پێكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌شێكی گرنگی گۆڕانكارییه كه گه‌لی كورد پێویستی پێیه‌تی.
|