بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکانی ( ڕووناکی ،ئاوات) بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە ، 9ـی ئــایــارـی2022 ،بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌بەهاوڕێیەتی بەڕێزان ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشکی و پەیمانگای ڕوناکی بۆ پەروەردەو فێرکردنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مه‌ندامانی سلێمانی بەسەرکردەوە.
بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌و سه‌ردانه‌یدا گوێبیستی داواکاری و گیر‌و گرفتەکانیان بوو ، هه‌روه‌ك له نزیكه‌وه تواناكانی بینین له خزمه‌تكردن‌و ڕاهێنانی منداڵاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رجه‌م هۆڵی تاقیکردنەوەکان و پۆله‌كانی كرد‌و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی منداڵانی بەگرنگ زانی ، دواتر ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی هەردوو پەیمانگای ناوبراو كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و هاوكارو پاڵپشتی خانه‌واده‌كانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتن.
هه‌ردوو پەیمانگای نابینایان و ئاوات ، دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانن‌و یه‌كه‌میان خوێندکارانی نابینا پڕۆگرامی خوێندنی ئاسایی تێدا دەخوێندرێت و دووه‌میان بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك‌و منداڵانی داون له خۆده‌گرێت.
|