بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ژیان دەکات.
ئەمڕۆ دوو شەممە ، 9ـی 5ـی2022 ، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کردلە شاندێکی دەزگای ژیان بۆ مافی مرۆڤ ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان د.جمال عومەر، سەرپەرشتیاری زانستی ، محمد کاکەعەبدوڵڵا، پارێزەری دەزگا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چۆڵ کردن و نوێ کردنەوەی بینای دەزگای ژیان کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە قەزای چەمچەماڵ و دروست کردنی ماڵێکی بەساڵاچوان لە شارۆچکەکەو دەوروبەری، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بینای ناوبراو بگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تا لە خزمەتی هاوڵاتیانی قەزاکە بەکار بهێنرێت.
|