بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم دەکات و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە پەیمانگای هیوای نابیستانی بەسەرکردەوە.
ڕۆژی یەک شەممە،8ـی ئـایـارـی 2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە یاوەری بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، بەختیار عەلی لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری، پەیمانگای هیوای نابیستانیان بەسەر کردەوە .
پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ،بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست ، دەستخۆشی و سوپاسی گەیاندە بەڕێوەبەر و مامۆستاو لیژنەکانی تاقیکردنەوە و لیژنەکانی ووردبینی کە توانیویانە بەشێوەێکی باش کارەکانیان ڕێکبخەن.
|