بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی سەرپەرشتی خێزانی جێگرهوه له پارێزگای سلێمانی كۆبوویهوه.
ئەمڕۆ یەک شەمە ، ٨ـی ئـایـارـی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لیژنەی سەرپەرشتی خێزانی جێگرەوە لە ئاستی پارێزگای سلێمانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەبرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەکە لە بەڕێزان ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیو هێمن محمد ،لە بەشی یاسا، موحەممەد عەلی، بەرپرسی هۆبەی خێزانی جێگرەوە لە سلێمانی،(سەناریا نضیف ، فریشتە مەهدی) توێژەرانی کۆمەڵایەتی(بەهەشت محمد ، بانو علی) لە بەشی یاسایی، ڕهیچڵ نیوتن، بهرپرسی ڕێكخراوی ستێپ،ڕەنجە فەرەیدون ، لێپرسراوی بەشی وەرگێڕان ، لیژنهی سهرپهرشتی خێزانی جێگرهوه له پارێزگای سلێمانی یهكهم كۆبوونهوهی خۆی بهڕێوهبرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پیاچوونەوەی بە کارەکانی خێزانی جێگرەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتە یاسایەکانی خێزانی جێگرەوە کرا، پاشان کارەکانی خێزانی جێگرەوە لە سلێمانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر بەردەوانی کارەکان کرایەوە ، و بەرنامەی پێویست دانرا بۆ جێ بەجێکردنی پلان و پێویستیەکانی جێ بەجێکردنی کەم و کورتییەکان ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ دانرا.
جێ ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا، خێزانی جێگرەوە توانیویەتی ژمارەیەک منداڵ لە خێزانی جێگرەوە جێگیربکات و لە ماڵەکانی منداڵانەوە بیانگوازنەوە بۆ خێزانی جێگرەوەی شایستەی ڕاهێنراو.
خێزانی جێگرەوە، پڕۆەژەیەکی پڕ بایەخی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەو تا ئێستا توانیویەتی ژمارەیەک خێزان پەسەندو ئامادە بکات ومنداڵیش لە خێزانە جێگرەوەکان جێگیربکەن.