+ وێنه: مه‌راسیمی جه‌ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
مه‌راسیمی جه‌ژنی ڕەمەزانی پیرۆز له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به ئاماده‌بوونی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌رپرسی خانه‌كانی كوڕأن‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان، مه‌راسیمی جه‌ژنی ڕەمەزان له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچووان له خۆده‌گرێت به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ جه‌ژنی ئه‌مساڵ، ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌ردانی خانه‌و سودمه‌ندانی په‌یڕه‌وكرد، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه لەگەڵ بەساڵاچوان بەشداربوو لە نانخواردنی سەرلەبەیانی و بەسەربردنی جەژن لەگەڵ بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان لە ماڵەکان.
له‌و به‌رنامه‌یه‌یدا مامۆستا ئیسماعیل ڕەشید، له نانخواردنی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه مایەوە هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆو له هه‌موو جموجوڵ‌و چالاكییه‌كاندا هاوڕێیه‌تی به‌ساڵاچووان‌و منداڵانی کرد و، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنبوو، ژماره‌یه‌ك میدیایانه ڕووماڵی مه‌راسیمی جه‌ژنیان له خانه‌كان كرد‌و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئەنجامدا.
|