• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە پاڵپشتی وەزارەتی کارو خێرخوازان بڕی( ٢٢٠٠ ) سەبەتە خۆراکی بەسەر کەمدەرامەت و خاوەنپێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی دابەشکرد..

" ئیسماعیل ڕەشید : دۆخی ئابوری خەڵک خراپەو، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانمان کەوتونەتە خوار هێڵی هەژاری بەجۆرێک ناتوانن پێویستیە سەرەتاییەكانی‌ ژیان بە ئاسانی‌ بەدەست بخەن، ڕۆژانە دەیان‌و سەدان پەیوەندیمان بۆ دێت و سەردانمان دەکەن كە داوای‌ هاوكاری ‌‌و بەهاناوەچوون دەكەن"

لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی بە پاڵپشتی هەریەک لە ڕێکخراوانی (دەزگای خێرخوازی بەخشین، ڕابیتەی ئیسلامی کردستان ) کۆمپانیای کار و دایەنگەی مۆنتیسۆری وخێرخوازانی تر (۲۰۰۰) سەبەتەی خۆراک و بڕی (٤٫٢٠٠٫٠٠٠) چوار ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار ی بەسەر هەژاران و کەمدەست وهاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشکرد .

لەو ڕوەوە بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشت ڕاگەیاند ، هەر لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەستمان کرد بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت چونکە دۆخی ئابوری خەڵک خراپەو، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانمان کەوتونەتە خوار هێڵی هەژاری بەجۆرێک ناتوانن پێویستیە سەرەتاییەكانی‌ ژیان بە ئاسانی‌ بەدەست بخەن، ڕۆژانە دەیان‌و سەدان پەیوەندیمان بۆ دێت و سەردانمان دەکەن كە داوای‌ هاوكاری ‌‌و بەهاناوەچوون دەكەن .

بۆیە هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاى دەستبەکاربوونمەوە، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هەژارانی شارەکە و ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ بووین و به‌ هاوکارى بازرگانان و کۆمپانیاو دەزگاو ڕێکخراوە خێرخوازیەکان توانیومانه‌ به‌ شێوه‌ى کردارى به‌ده‌م ئازارى که‌مده‌رامه‌تى هاووڵاتییانه‌وه‌ بین و دابینکردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراکى وه‌ک پێویستى سه‌ره‌کى رۆژانه‌ى ژیان له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە پاڵپشتی خێرخوازان توانیمان باری سەرشانی هەندێک لە کەمدەست و هەژاران ئاسان بکەین.

هەروەک باسی لە چۆنیەتی دابەش کردنی کردو پێی ڕاگەیاندین کە کۆمپانیای کار ١٩٠٠ سەبەتەی خۆراکی لە ڕێگەی وەزارەتیکار بۆ پارێزگای سلێمانی دابین کردوو لەو ژمارەیەش (١٦٤٥) سەبەتەیان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامیەوە دابەش کرا ڕێکخراوی بەخشین ٥۰ سەبەتە و ڕابیتەی ئیسلامی کوردستان ۵٠ سەبەتەو چەن ڕێکخراوێکی تر بە بڕی جیاجیا بەشداربوون لەگەڵمان و دوو خێرخواز (٤٫٢٠٠٫٠٠٠) دیناریان بۆ دابین کردین .
هەروەک بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانە ی خوارەوە بکەم کە پاڵپشت بوون و و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتەکانیان بە هاوکاریەکانیان ڕووناک کردەوە.

۱- خاتوو کوێستان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە بە درێژایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەسەر خەت بوو لەگەڵمان بەدەمەوەهاتنی هەژاران و هاوڵاتیانمان لە خاوەنپێداویستی تایبەت.
۲- کۆمپانیای کار
٣- دەزگای خێرخوازی بەخشین
٤- ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی.
٥- دایەنگەی مۆنتیسۆری
٦- ئەو ڕێکخراوو دەزگا و کەس و لایەنانەی هاوکاری ماڵەکانی( بەساڵاچوان کوڕان کچان منداڵان) یان کرد.
۷- ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخی بۆ کوردستان

30/04/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.