به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خه‌ڵوه‌تگه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه، 1ی 10ی 2016، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووانه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ماڵی به ساڵاچووانی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه له ژیان‌و ته‌ندروستی به‌ساڵاچووه‌كانی پرسییه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ناوه‌ندی سلێمانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان كرد كه به هه‌مان بۆنه‌وه، ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆریان له خزمه‌ت به ساڵاچووه‌كان‌و ماڵه‌كه‌یاندا ئه‌نجامدا.
له وته‌كه‌یدا بۆ ئه‌و گه‌نجانه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له‌وه كرد كه خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچووان ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی خێزانه‌كان‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تیشه به‌پێی جۆری پسپۆڕی‌و تایبه‌تمه‌ندییان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی شیكرده‌وه كه بایه‌خی ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان لای خه‌ڵك‌و لای خوای گه‌وره‌ش گه‌وره‌و پیرۆزه‌و خزمه‌تكردنه به خه‌ڵكانێك كه له‌لایه‌ك خۆیان ناتوانن وه‌ك پێویست خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن‌و له‌لایه‌كی تره‌وه بێ به‌شن له نازوخۆشه‌ویستی خێزانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له به‌شێ:ی تری وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باسی له‌و خزمه‌ته جۆراوجۆرانه كرد كه له‌ماڵی به‌ساڵاچووان له‌سه‌ر ده‌ستی ستافه به‌ڕێزه‌كان خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ك پێشوازی خۆشیانی بۆ هاوكاری هه‌ر گروپ‌و ده‌زگاودامه‌زراوه‌یه‌ك دووپاتكرده‌وه.
ڕۆژی 1ی 10ی هه‌موو ساڵێك، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ته‌رخانه بۆ تیشك خستنه سه‌ر به‌ساڵاچووان‌و دانانی به‌رنامه‌و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ زیادكردنی چاودێریی‌و تایبه‌تمه‌ندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیاندا.