بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچون بۆکەیسی دوو منداڵ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،۲٨ـی نیســانی٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی كرد له شاندێكی ڕێكخراوی ستێپ كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراو، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرام له ڕێكخراو.
له دیدارێكدا ڕێكخراوی ستێپ به تێر‌و ته‌سه‌لی بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌ركه تهواوكراوو ته‌واو نه‌كراوه‌كانی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه خسته‌ڕوو، پاشان پێشنیاری دۆزینه‌وه‌ی ، چارەسەرێک بۆ کێشەو گیروگرفتی دوو منداڵ کرد کە پێویستیان بە چارەسەری ورد هەیەو بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لیژنەیەکی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێک هێنا بۆ تا بەزووی چارەسەری پێویست بدۆزنەوە.
|