بەڕێوەبەرایەتی گشتی سوپاس و ڕ‌ێزلێنانى خۆی پێشکەش بە به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی پەروەردەیەكی هاوچەرخی بۆ كوردستان ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ٢٨ـی نیســانی ٢٠٢٢، بەڕێز ، م.ئیسماعیل ڕەشید ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی،لە پەیمانگای هیوای نابیستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بەهار محەمەد، بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی پەروەردەیەكی هاوچەرخی بۆ كوردستان ، کەپێک هاتبوو لە بەڕێزان شیلان حسن، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه و، دیمەن حمەعلی ، جێگری سەرۆک.
لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی ڕێكخراو، لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی خه‌ڵاتی سوپاس‌و ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش کرا له پای هه‌ماهه‌نگی‌و كاری پێكه‌وه‌یی‌و دابین کردنی کتێب و ٥۰ سەبەتەی خۆراک بۆ قوتابیان و فێرخوازانی پەیمانگاو سودمەندانی سەنتەرەکان ، له به‌رانبه‌ردا سەرۆکی ڕێکخراو سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیان كرد له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كردوویانە به ئه‌ركی خۆیان زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پێكه‌وه كاركردنه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و خزمه‌تی زیاتری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
|