بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی نەخۆشخانەی خێرخوازی بەخشین دەکات.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢٧ـی نیســـانـی٢٠٢٢، به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازیكرد له شاندێکی نەخۆشخانەی خێرخوازی بەخشین کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ،د. ڕێبوار حسن بەریوەبەر ،د.ڕۆستەم حمە زۆراب ، بەڕێوەبەری کارگێری
،ڕێبوار ابراهیم ،بەرپرسی بەشی ئایتی ،
تەیب جلال ،بەرپرسی خزمەتگوزاری .
ئامانجی سه‌ردانی شاندەکە بریتبوو لە پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وگفتوو گۆ کردن لەسەر پێشکەش کردنی خزمه‌تگوزاری تەندروستی و ده‌روونی به سودمەندانمان لە منداڵان و کوڕان و كچان‌و بەساڵاچوان ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو لەلایەن نەخۆشخانەی ناوبراو..
له‌و دیداره‌دا پاش گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەو گرفتەکانی سودمەندانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، دەستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی دەزگای ناوبراو كرد كه به توانایه‌كی زۆر‌و كوالێتیه‌كی به‌رزه‌وه كاره‌خزمەت گوزاریە تەندروستیەكانیان لە خزمەت هەژاران جێ به‌جێده‌كه‌ن‌و هاوكاتی ماندووبوون و كاركردنی ستافه‌كان پشتیوانیه‌كی باشن بۆ پارێزگای سلێمانی و سودمه‌نده‌كانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی.
لە کۆتایدا شاندی میوان سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیان کرد و کارەکانی بەڕێزیان لەم ماوە کەمەی کە بۆتە بەڕێوەبەری گشتی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست.